ڤان دایك باسی باڵۆن دۆر ده‌كات

13-08-2019
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ڤان دایك
A+ A-
رووداو ـ هه‌ولێر

ڤێرجیل ڤان دایك، به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا و یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی، جارێكی دیكه‌ باسی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر ده‌كات.

ڤان دایك، له‌ لێدوانێكدا بۆ گۆڤاری فرانس فوتبۆل، كه‌ ئه‌و گۆڤاره‌ خه‌ڵاته‌كه‌ ده‌دات، باسی باڵۆن دۆری كرد و گوتی "من هیچ بیر له‌ باڵۆن دۆر ناكه‌مه‌وه‌".

به‌رگریكاری هۆڵه‌ندی زیاتر گوتی "له‌ راستیدا پێویست ناكات بیر له‌ باڵۆن دۆر بكه‌مه‌وه‌، چونكه‌ پرۆسه‌كه‌ ده‌نگدانه‌ و هیچ كاریگه‌رییه‌كم نییه‌، من ناتوانم كارێك بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی رای ده‌نگده‌رێك بگۆڕم".

ڤان دایك كه‌ له‌ وه‌رزی رابردوودا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردووه‌ و له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤه‌رپوول نازناوی چامپیۆنزلیگی به‌ده‌ستهێناوه‌، پێشتریش له‌باره‌ی باڵۆن دۆره‌وه‌ قسه‌ی كردووه‌و گوتوویه‌تی "من دڵخۆش ده‌بم ئه‌گه‌ر خه‌ڵاته‌كه‌ به‌ من بدرێت، به‌ڵام پێموایه‌ به‌ بوونی لیۆنێل مێسی كه‌سی دیكه‌ بێجگه‌ له‌و شایه‌نی باڵۆن دۆر نییه‌".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە