کانتێ بووە یاریزانی ئیتیحاد

13-06-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئێنگۆلۆ کانتێ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کارەکانی گواستنەوەی ئێنگۆلۆ کانتێ، ئەستێرەی فەرەنسی لەلایەن یانەی ئیتیحادەوە تەواوکران و یاریزانەکە بووەتە یاریزانی ئەو یانەیە و تەنیا راگەیاندنی فەرمی گرێبەستەکەی ماوە.
 
یانەی ئیتیحادی سعودی هەموو رێککەوتنەکانی لەگەڵ ئێنگۆلۆ کانتێ، ئەستێرەی فەرەنسی تەواوکرد و یاریزانەکە لە ماوەی 24 کاژێری داهاتوودا گرێبەستەکەی بەفەرمی واژۆ دەکات.
 
هەفتەی رابردوو رێککەوتن لەنێوان هەردوولادا کراوە و پشکنینی یەکەمی پزیشکی بۆ یاریزانەکە ئەنجامدراون، بەڵام هێشتا چاوەڕێی واژۆی یاریزانەکە و بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانەکە دەکرێت.
 
چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ یاریزانەکە هەموو کارەکانی تەواوببن و بەفەرمی بۆ دوو ساڵ گرێبەستەکەی بەرامبەر 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر وەرزێک واژۆ بکات.
 
گواستنەوەی کانتێ لەلایەن ئیتیحادەوە لەکاتێکدایە، یانەکە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەشێوەیەکی فەرمی گواستنەوەی کەریم بنزیما، ئەستێرەی فەرەنسی و یانەی ریال مەدریدی بۆ ریزەکانی راگەیاند، بەمەش وەرزی داهاتوو دوو یاریزانی فەرەنسی دیار لە یانەکەدا یارییدەکەن.
 
یانەی ئیتیحاد لەم وەرزەدا نازناوی خولی سعودیەی بردەوە و بەشداری لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا و مۆندیالی یانەکاندا دەکات، بۆیە دەیەوێت بەهێزەوە خۆی بۆ رکابەرییەکانی وەرزی داهاتوو ئامادەبکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە