کۆتینیۆ دەگەڕیتەوە پرێمەرلیگ

13-06-2021
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن فیلیپ کۆتینیۆ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

فیلیپ کۆتینیۆی بەرازیلی نزیکە لە جێهێشتنی یانەی بارسێلۆنا و وێستگەی داهاتووی لە پرێمەرلیگ دەبێت.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، فیلیپ کۆتینیۆی ناوەڕاستکاری بەرازیلی لە وەرزی داهاتوودا لە یانەی بارسێلۆنا نامێنێتەوە و دەگەڕێتەوە پرێمەرلیگ.

یانەی لێستەر سیتی لەسەر داوای برێندان رۆجەرزی راهێنەری یانەکەی، کە پێشتر راهێنەری ئەو یاریزانە بووە، دەیەوێت کۆتینیۆ بباتە یانەکەی.

یانەی بارسێلۆنا بەهۆی پێکانە یەکلەدوای یەکەکان و مووچەی بەرزی ئەو یاریزانە ئامادەیە ئەو یاریزانە بفرۆشێت ئەگەر دەستەوارەیەکی شایستەی پێبگات.

یانە ئینگلیزییەکە دەستەوارەیەکی بەبڕی 20 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی کۆتینیۆ ئامادەکردووە، گفتوگۆکانیش بۆ ئەم مەبەستە دەستیپێکردووە و هیچ رێگرییەک نییە بۆ ئەوەی ئەم گرێبەستە سەرنەگرێت.

کۆتینیۆ جگە لە چەند پێکانێکی یەکلەدوای یەک، لە دوایین پێکانیدا لە مانگی چواری رابردووەوە پێکانی هەیە و تاوەکو ئێستاش چاکنەبووەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە