ماریۆ بالۆتێلی روو لە دادگا دەکات

13-06-2020
رێبوار محه‌ممه‌د
A+ A-

رووداو - هەولێر

لەگەڵ بەرزبوونەوەی زیاتری کێرڤی ناکۆکییەکانی نێوان ماریۆ بالۆتێلی هێرشبەری ئیتاڵی و یانەی بریشیا، ئەو یاریزانە بڕیاریدا پەنا بباتە بەر دادگا بۆ وەرگرتنەوەی مافە خوراوەکانی.

رۆژی سێشەممەی رابردوو یانەی بریشیا رێگەی نەدا بالۆتێلی بچێتە ناو کەمپی مەشقەکانی یانەکەوە، ئەمەش لەبەرئەوەی پێشتر ئەو یاریزانە بەبێ رەزامەندی بەرپرسانی یانەکە لە مەشقەکان دابڕابوو، هەرچەندە بالۆتێلی دەڵێ بەڵگەی نەخۆشیم داوەتە بەرپرسانی یانەکە.

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی دەڵێ بالۆتێلی بڕیاریداوە پەنا بباتە بەر دادگا بۆ وەرگرتنەوەی مافە خوراوەکانی. ئەو پەیوەندی بە پارێزەرەکەیەوە کردووە تا بۆ دواجار پەیوەندی بەسەرۆکی یانەی بریشیاوە بکات و داوای لێبکات رێگەی پێبدەن بگەڕێتەوە مەشقەکان، ئەگەرنا پەنا دەباتە بەر دادگا.

رۆژنامەکە دەڵێ بالۆتێلی 29 ساڵ، هەروەها داوای مووچەی مانگی ئاداری خۆی دەکات کە پارەی دڵنیاییشی تێدایە و بۆ ئەو مانگە دراوەتە هەموو دانیشتووانی ئیتاڵیا لەبەرئەوەی بەهۆی کەرەنتینەوە نەیانتوانیوە کاربکەن.

پێشتر ماسیمۆ چیلینۆی سەرۆکی یانەی بریشیا بێئومێدبوونی خۆی لە هەڵسوکەوتەکانی بالۆتێلی راگەیاندبوو لە یانەکە لەوکاتەوە لە هاوینی رابردووەوە لە ریزەکانیدا یاریدەکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە