رووداو دیجیتاڵ
مارک هێرشی، پایسکلسواری سویسری، بە بردنەوەی پلەی یەکەمی قۆناخی سێیەم، خۆی گەیاندە پێشەنگی پێشبڕکێی پایسکیلسواری جیهان.
هێرشی لە قۆناخی سێیەمی گەشتی هەنگاریادا سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا و بەشایستەیی چووە پێشەنگی ریزبەندیی گشتی.
هێرشی بەدرێژایی پێشبڕکێیەکە، لەلایەن بن تۆلێتیی پایسکیلسواری بەریتانییەوە رکابەری کرا، بەڵام دواجار پایسکیلسوارە سویسرییەکە پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و 10 چرکە پێش رکابەر بەریتانییەکەی کەوت.
پلەی سێیەمیش بەر دەیڤید ماکس بۆڵ کەوت، کە 16 چرکە لەدواوەی هێرشیی پاڵەوانی قۆناخەکە بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ