رووداو – هه‌ولێر
راهێنه‌ری به‌ناوبانگی ئیتالی فابیۆ كاپێلۆ ده‌ڵێت، ریال مه‌درید ئه‌م وه‌رزه زۆر نزیكه له بردنه‌وه‌ی نازناوی لالیگا، باسی بارسێلۆناش ده‌كات و دووپاتیده‌كاته‌وه، بارسا ئه‌م وه‌رزه كێشه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه.
له چواره‌م لووتكه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی تۆپی پێی بلباو BIFS´20، كه كۆمه‌ڵێك له كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانی تۆپی پێ به‌شدارن، فابیۆ كاپێلۆی راهێنه‌ری به‌ناوبانگی ئیتالی به‌شداریكرد و له قسه‌كانیدا گوتی: "له كێشه‌ی ڤالڤێردی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا تێنه‌گه‌یشتم، هه‌روه‌ها كێشه‌ی لیۆنێل مێسییش له‌گه‌ڵ بارساش پێویسته له سه‌ره‌تای وه‌رزدا چاره‌سه‌ر بكرێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌مانه كاری زۆرگرنگ له نێو تیپدا و پێویسته چاره بكرێن، به‌ڵام ئێستا كاره‌كه زه‌حمه‌ت بووه و بارسێلۆنا كاتی كه‌می له‌به‌رده‌سته".
كاپێلۆ كه پێشتر راهێنه‌ری ریال مه‌درید بووه و لالیگای له‌گه‌ڵدا به‌ده‌ستهێناوه، ده‌ڵێت: "ریال مه‌درید ئێستا پێشكه‌وتووه و خاوه‌نی "رۆحی تیپ"ـه.
گوتیشی: "ریال ده‌جه‌نگێت و یاریی ده‌كات، راسته هه‌مان كواڵێتی پێشووی نییه، به‌ڵام سووربوونی زۆره".
كاپێلۆ باسی پێپ گواردیۆلای راهێنه‌ری ئیسپانیشی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌و به‌شێوه‌یه‌كی فراوان تۆپی پێی جیهانی گۆڕی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ