مۆرینیۆ بە لێدوانێک گڕ لە تورکیا بەردەدات

12-09-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن جۆزێ مۆرینیۆ خولی تورکیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری بەنێوبانگی پۆرتوگالی و یانەی فێنارباخچە هێرشێکی تووند دەکاتە سەر خولی تورکیا و دەڵێت ئەوەی دەکرێت نائاساییە و بەهیچ شێوەیەک لۆژیکی نییە.
 
مۆرینیۆ لە لێدوانێکی نوێدا لەبارەی خولی تورکیاوە، دەڵێت "وەک ئەوەی پێشتر گوتبووم، هەموو یانەکان کارتی سووریان پێدەدرێت تەنیا گاڵاتەسەرای نەبێت، ئەوەی بۆ گاڵاتەسەرای دەکرێت مامەڵەیەکە دوورە لە مامەڵەکردن لەگەڵ هەر یانەیەکی دیکە و زۆر نائاساییە، ئەگەر سەیری یارییەکانی یانەکە بکەن لەسەر ئاستی ناوخۆ دەبینن ناوبژیوانەکان چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو یانەیە دەکەن".
 
جۆزێ دەڵێت "ئەوەی دەیڵێم بەتەواوی لە خولی ناوخۆدا روودەدات، ئەمە لۆژیکی نییە، پێویستە مامەڵەکەت جێگیر و نەگۆڕ بێت، بۆ هەمووان وەک یەک بێت، بۆ ئەوەی متمانە و دەستپاکی لەدەست نەدەیت".
 
راهێنەرە پۆرتوگالییەکە، زیاتر گوتی "من بە خۆزلزان نێودەبەن، بەڵام هاتنم بۆ خولی تورکیا سەرنجەکانی لەسەر ئەو خولە زیاتر کرد، ئەگەر بتەوێت خەڵک لە هەموو جیهان سەیرت بکەن، پێویستە وریابیت و ئەو بەرهەمەی پێشکێشی دەکەیت بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بێت".
 
راهێنەری یانەی فێنارباخچە، دەڵێت "پێویستە یاساکان جێگیربن و لەگەڵ هەموو تیپەکان، راهێنەر، یاریزان و هەر یانەیەک کە لە یاریگەدا هاوشێوەی یەک بن".
 
جۆزێ لە هێرشکردن بەردەوام دەبێت و دەڵێت "ئەگەر گواردیۆلا، ئەنچێلۆتی، یان کڵۆپ لەسەر هێڵ بن، یان مێسی و کریستیانۆ لەنێو یاریگەدا بن، یان یانەیەکی گەورە یان بچووک، یانیش یانەیەکی پاڵەوان یان هەر یانەیەکی دیکە لە یاریگەدا بێت پێویستە تورکیا لەوە تێبگات و یاساکان جێگیر بکات".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە