رووداو دیجیتاڵ
یانەی بۆکا جونیۆرز سەرکەوتنێکی نوێی بەدەستهێنا و بەشێوەیەکی کاتی گەیشتە پلەی یەکەمی ریزبەندیی خولی تۆپی پێی ئەرجەنتینی.
بۆکا لە گەڕی دەیەمی خولی ئەرجەنتینیدا، لەسەر یاریگای خۆیدا میوانداریی دیفێنسا خوستیسیای کرد و بەئەنجامی 4-0 لێیبردەوە.
لە گێمی یەکەمدا ئیدینسۆن کاڤانی یاریزانی ئۆرۆگوایی لە خولەکی 9 گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی خاوەن یاریگا تۆمارکرد، دواتر میڵتۆن خیمێنیز لە خولەکەکانی 32 و 50 دوو گۆڵی دیکەی بۆ بۆکا تۆمارکرد.
9 خولەک بەر لە کۆتاییهاتنی یارییەکە، میگێل مێرێنتیل گۆڵی چوارەم و بردنەوەی تۆمارکرد.
ئەمە چوارەم بردنەوەی لەسەریەکی بۆکا بوو، کە ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 23 خاڵ و بە دوو خاڵ لەپێش تیگری کەوت و بەشێوەیەکی کاتی پێشەنگی لێوەرگرت.
لە کاتێکدا دیفێنسا خوستیسیا 17 خاڵی هەیە بۆ پلەی شەشەم دابەزی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ