رووداو دیجیتاڵ
دیدێ دیشامپ، راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا سوورە لەسەر ئەوەی پەشیمان نییە لەوەی کاتێک کەریم بنزیمای هێرشبەر یانەی ریال مەدریدی بۆ ریزەکانی هەڵبژاردەکەی بانگهێشت نەکردووە.
دیشامپ گوتی "من پەشیمان نیم بۆ ئەو رۆژانەی کە کەریم بنزیمام بانگهێشت نەدەکرد، من ناتوانم کات بگەڕێنمەوە، ئەوەی روویدا روویداوە، ئەمڕۆ بنزیما و منیش زۆر دڵخۆشین".
ئەو زیاتر گوتی "کۆبوونەوەی من و بنزیما گرنگترین هەنگاو بوو، گرنگ نییە کە هۆکاری کۆبوونەوەکە بوو، بەڵام هەموو شتێک زۆر بە باشی رۆیشت، ئێمە هەردووکمان پێویستیمان بە دیتنی یەکدی هەبوو بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەبارەی باابەتەکەوە بکەین".
راهێەنری هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکانی فەرەنسا، باسی دۆخی زیدان لەگەڵ کیلیان ئیمابی و ئونتوان گریزمان لە هێڵی هێرشبردنی هەڵبژاردەی فەرەنسا کرد و گوتی "پێموایە بنزیما لەگەڵ گریزمان و ئێمباپێ ئاستیان باشە، راستە ئێمە لە یۆرۆدا زۆر گۆڵمان نەکرد، بەڵام من پەشیمان نیم لە گەڕاندنەوەی بنزیماش بۆ هەڵبژاردەکەمان، کە ئەو زۆر بێئومێد بوو کاتێک ئێمە زوو لە یۆرۆ دەرکراین".
سەبارەت بە داهاتووی خۆیشی لەگەڵ پاڵەوانی مۆندیال، دیشامپ گوتی "بەڕاشکاوی دەڵێم، من نازانم و گرنگیش نییە چی روودەدات، گرنگ ئێمە پاڵەوانی مۆندیال و براوەی نازناوی نەیشنلیگین، ئێمە نامانەوێت بەوەند بوەستین".
پرسیاری ئەوەیشی لێکرا، کە ئەگەر هەیە ببێتە راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان؟ ئەو لە وەڵامدا گوتی "من ئێستا نەخراومەتە بازاڕەوە، من باسی خۆم ناکەم، بەڵام زۆر یاریزان هەبوونە یارییان بۆ مارسیلیا و پاریس سانجێرمان کردووە، کەواتە بۆچی راهێنەریش ناتوانێت ئەو کارە بکات، ئەوە مانای ئەوە نییە کە ئەوکات من تووشی هیچ کێشەیەک نابم، بەڵام ئەوە ەنیا بیرۆکەیە، کۆنتی لەگەڵ یوڤێنتوس بوو پاڵەوان و چووە ئینتەرمیلان و لەوێش بووە پاڵەوان، لە هەردوو حاڵەتدا تۆ دوژمن و هاوڕێت دەبن".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ