جامی جیهانی یانەکان دەستپێدەکات

11-12-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن جامی جیهانی یانەکان
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئەمشەو رکابەرییەکانی جامی جیهانی یانەکان لە قەتەر دەستپێدەکات و یانەی سەدی میوانداری پاڵەوانێتییەکەش یاری کردنەوەی پاڵەوانێتییەکە دەکات.

کاژێر 20:30 بەکاتی باشووری کوردستان، یانەی سەدی قەتەری و پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی وڵاتەکەی کە وەک میواندار بەشدارە بەرامبەر یانەی هینگینی کالیدۆنیای نوێ یارییدەکات، لە دەستپێکی رکابەرییەکانی جامی جیهانی یانەکاندا.

لە ریزەکانی یانە قەتەرییەکە رامی سوهێل سابیر، بانگهێشتکراوە کە بەرەچەڵەک کوردە و خەڵکی شاری کەرکووکە، بەڵام وەڵاتینامەی قەتەری هەیە و بۆ هەڵبژاردەی قەتەر و یانەی سەد یارییدەکات.

لە جامی جیهانی یانەکاندا شەش یانە بەشدارن کە پێکهاتوون لە سەدی قەتەری، هینگینی کالیدۆنیای نوێ، هیلالی سعودی، تەرەجی تونسی، فلامینگۆی بەرازیلی و یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزین.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە