رووداو ـ هه‌ولێر
پۆل سكۆلز، ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را و یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی، باشترین یاریزانی مێژوو به بۆچوونی خۆی ده‌ستنیشان ده‌كات و لێدوانێكی سه‌یری له‌سه‌ر ده‌دات.
پۆل سكۆلز باسی یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگی ساڵی 2011 ده‌كات، كه له‌سه‌ر یاریگه‌ی وێمبلی له نێوان مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی و بارسێلۆنای ئیسپانی به‌ڕێوه‌چوو، كه تێیدا بارسا به سه‌ركردایه‌تی لیۆنێل مێسی یارییه‌كه و نازناوه‌كه‌ی برده‌وه.
سكۆلز له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت "له‌و یارییه‌دا ده‌ترسام به ته‌نیا رووبه‌ڕووی مێسی ببمه‌وه".
پۆل سكۆلز، كه به یه‌كێك له باشترین یاریزانانی مێژووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را و یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان داده‌نرێت، گوتی "من شه‌رم له‌وه ناكه‌م كه بڵێم له‌نێو یاریگه‌دا من نه‌ده‌وێرام به ته‌نیا رووبه‌ڕووی مێسی ببمه‌وه، من هه‌وڵمده‌دا لێی رابكه‌م و لێی نزیك نه‌بمه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی نه‌بمه‌وه".
پۆل سكۆلز، هه‌روه‌ها گوتیشی "مێسی باشترین یاریزانه له مێژوودا".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ