بارسێلۆنا بڕیاری خۆی لەبارەی ئاراوخۆ دا

21 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن رۆناڵد ئاراوخۆ بارسێلۆنا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لە ئیسپانیا، پشتڕاستیان کردەوە کە ئەمڕۆ شەممە، کارگێڕیی یانەی بارسێلۆنا هەڵوێستێکی تووندی گرتووەتەبەر سەبارەت بە فرۆشتنی رۆناڵد ئاراوخۆی بەرگریکاری ئۆرۆگوایی.
 
بەگوێرەی میدیای ئیسپانیا، کارگێڕیی بلاوگرانا پێشتر یەکەم دەستەوارەی رەتکردووەتەوە کە لەلایەن یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵییەوە پێشکەشی کرابوو بۆ گواستنەوەی ئاراوخۆ.
 
ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە هەفتەی رابردووەوە بارسێلۆنا ئاگاداری ئارەزووی یوڤێنتۆس بووە بۆ گواستنەوەی ئاراوخۆ.
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانەکە داوای لە بارسێلۆنا کردووە دەستەوارەکە بەبایەخەوە لەبەرچاو بگرن، بەڵام وەڵامی یانە کەتەلۆنییەکە روون بووە و پێیانگوتووە "یاریزانەکە بۆ فرۆشتن نییە".
 
روونیشیکردەوە "بارسێلۆنا بە ساتێکی گرنگدا تێدەپەڕێت، بەو پێیەی رکابەری لەسەر یەکەم نازناوی ئەم وەرزە دەکات، بۆیە ئاراوخۆ بەیاریزانێکی سەرەکی دادەنرێت، بارساش بیر لەوە ناکاتەوە رێگەی پێبدات لەم زستانەدا بڕوات مەگەر یاریزانەکە داوای بکات و دەستەوارەیەک بەنزیکەی 70 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی بکرێت".
 
بارسا ئەم بڕە پارەیە بەنرخێکی دادپەروەرانە دەزانێت بۆ رۆیشتنی ئاراوخۆ، کە ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا لە ساڵی 2026 کۆتایی دێت.
 
لەهەمان کاتدا بارسێلۆنا درک بەوە دەکات ئەگەر چاوەڕێی هاوینی داهاتوو بکات، کاتێک یاریزانەکە ساڵێک بۆ گرێبەستەکەی ماوە، بەهای بازاڕەکەی دادەبەزێت، بەڵام باشترە بۆ نیوەی دووەمی ئەم وەرزە بمێنێتەوە، چونکە بەرگریکارێکی ئاستبەرزە و دەتوانێت یارمەتی تیپەکەی بدات بۆ رکابەریکردن لەسەر نازناوەکان.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە