رووداو دێجیتاڵ
فەرحان شکور، گۆڵکاری یانەی دەربەندیخان، رایگەیاند کە ئامانجی ئەوەیە ئەم وەرزە ببێتە گۆڵکاری خولی نایابی کوردستان.
گۆڵکارەکەی دەربەندیخان، بۆ رووداو ئاشکرای کرد "ئامانجم نەک تەنیا ئەوەیە ببمە گۆڵکاری خولەکە، بەڵکو دەمەوێت ژمارەی پێوانەیی زۆرترین گۆڵ لە وەرزێکدا، کە 23 گۆڵە بشکێنم و ئەم وەرزە 24 گۆڵ تۆماربکەم".
فەرحان شکور، زیاتر گوتی "ئەگەر ئەو یاریزانانەی دەربەندیخان نەبێت من ناتوانم ئەو ریژە زۆرەی گۆڵ تۆماربکەم و هاوکاری یاریزانان و دەستەی کارگێڕیی یانەکە و سەرۆکی فەخری یانەکە وای کردووە کە بتوانم ئەم ئاستە پێشکەش بکەم، هەوڵدەدەین ئەم وەرزە رکابەریی بەدەستهێنانی خولەکە بکەین".
فەرحان شکور، یاریی بۆ یانەکانی هەولێر، کەرخ، گازی باکوور، زاخۆ، کارەبا، ئەمانەی بەغدا، نەجەف و داڵکورد کردووە و ئەم وەرزەش تاوەکو ئێستا بە 14 گۆڵ گۆڵکاری خولی نایابی کوردستانە لەگەڵ یانەی دەربەندیخان.
یانەی دەربەندیخان بە کۆکردنەوەی 19 خاڵ لە سێیەمی ریزبەندی خولەکە دەبینرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ