رووداو دیجیتاڵ
لە پاڵەوانێتی جیهانی پایسکیلسواریدا، کە لە شاری گلاسکۆی سکۆتلەندی بەڕێوەچوو، هەڵبژاردەی ئیسپانیا میدالیای زێڕی لە پێشبڕکێی لێهاتوویی پایسکیلسواری بۆ تیپە تێکەڵەکان بەدەستهێنا.
لەو پێشبڕکێیەدا، کە زۆر سەرنجڕاکێشە و زۆرترین هاندەری هەیە، ئیسپانییەکان نماییشێکی سەرسوڕهێنەریان پێشکێش کرد و بە شایستەیی و بە ئاسانی یەکەم بوون.
هەڵبژاردەی ئیسپانیا 810 خاڵی بەدەستهێنا، ئەمەش یارمەتیدەر بوو بۆ بەدەستهێنانی میدالیای زێڕ، کە زۆر لە پێش هەڵبژاردەی فەرەنسای دووەمەوە بوو، کە 680 خاڵیان بەدەستهێنا.
پلەی سێیەم و میدالیای برۆنزیش بەر هەڵبژاردەی بەریتانیا کەوت، دوای ئەوەی توانی 600 خاڵ کۆنکاتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ