لیۆناردۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشیی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی، دانی به‌وه‌دا نا كه ناتوانێت مانه‌وه‌ی كیلیان ئێمباپێی ئه‌ستێره‌ی فه‌ره‌نسی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریسی مسۆگه‌ر بكات.
ناوی ئێمباپێ له‌گه‌ڵ ریال مه‌دریدی ئیسپانی ده‌هێنرێت و ده‌گوترێت ئه‌و یاریزانه ده‌یه‌وێ بچێته یانه‌ی شاهانه.
لیۆناردۆ به رۆژنامه‌ی لۆپاریزیانی فه‌ره‌نسی، گوت "نازانم كه ئێمباپێ ده‌یه‌وێ گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه یان نا، ئه‌و ئێستا زۆر گرنگه بۆ یانه‌كه‌مان".
لیۆناردۆ هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئێمباپێ، گوتی "ئه‌و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جوان و به پێكه‌نینه‌وه گه‌ڕایه‌وه مه‌شقه‌كان، زۆر گرنگه یاریزانێكی وه‌ك ئه‌و له تیپه‌كه‌دا بێت".
كاتێكیش لێیانپرسی ئایا ئێمباپێ گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ ده‌كاته‌وه یان نا؟ لیۆناردۆ گوتی "من له‌و باره‌وه هیچ به‌ڵێنێك ناده‌م له‌به‌ر دوو هۆكار، یه‌كه‌میان له‌به‌رئه‌وه‌ی من نوێنه‌رایه‌تی هه‌مووان ناكه‌م له یانه‌كه. دووه‌میشیان له‌به‌رئه‌وه‌ی من هیچ به‌ڵێنێك ناده‌م تاوه‌كو دڵنیانه‌بم كه ده‌توانم به‌ڵێنه‌كه‌م ببه‌مه سه‌ر".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ