رۆجێر فێدێرێر لە نیشیکۆری بردەوە

10-07-2019
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن وێمبڵدۆن فێدێرێر
A+ A-
رووداو - هەولێر

رۆجیر فێدێرێری تێنسزانی سوێسری بردنەوەی بەسەر کی نیشیکۆری تێنسزانی ژاپۆنی بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی تێنسی وێمبڵدۆن.

نیشیکۆری لە کۆمەڵەی یەکەمدا باڵادەست بوو و ئەم کۆمەڵەیەی بە ئەنجامی شەش چوار بردەوە.

بەڵام دواتر فێدێرێر هێزی خۆی لە یارییەکەدا پیشاندا و سێ کۆمەڵەی یەک بەدوای یەکی بە ئەنجامەکانی شەش یەک، شەش چوار و شەش چوار بردەوە و یارییەکەی بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک بردەوە.

دوای یارییەکەش رۆجێر ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی لەم پاڵەوانێتییە تۆمارکرد و بووە یەکەم تێنسزان لە مێژوودا 100 یاری لە پاڵەوانێتییەکانی گراندسلامدا بباتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە