ڤیدیۆ؛ کامیرۆن هەنگاوی یەکەمی بە سەرکەوتوویی نا

10-01-2022
سه‌فین ته‌ها @safintaha
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

جامی نەتەوەکانی ئەفریقا دەستیپێکرد، ڤێرژنی 43ـی پاڵەوانێتییەکە لە وڵاتی کامیرۆن بە یاریی نێوان هەڵبژاردەی میواندار بەرامبەر بە هەڵبژاردەی بۆرکینا فاسۆ دەستیپێکرد، سەوزپۆشەکانی کامیرۆن یارییەکەیان بردەوە.
 
لە یاریگەی پاول بیا لە شاری یاوندی، رێڕەسمی کردنەوەی پاڵەوانێتیی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بەڕێوەچوو، دواتر یاریی کردنەوەی پاڵەوانێتییەکە لە نێوان کامیرۆن و بۆرکینا فاسۆ کرا، یارییەکە بە ئەنجامی 2-1 لە سوودی هەڵبژاردەی میواندار کۆتاییهات.
 
بۆرکینا سوپرایزیان بۆ کامیرۆنییەکان هەبوو، لە خولەکی 24 گۆستاڤۆ سانگاری گۆڵی پێشکەوتنی بۆ بۆرکینا کرد، بەڵام وەڵامی نەوەکانی سۆنگ خێرابوو، پێش کۆتاییهاتنی نیوەی یەکەمی یارییەکە دوو گۆڵیان تۆمارکرد، لە خولەکی 40 ڤێنسێنت ئەبوبەکار گۆڵی یەکەم و لە خولەکی دووەمی زیادکراوی نیوەی یەکەمیشدا هەمان یاریزان کە ڤینسێنت ئەبوبەکارە گۆڵی دووەمی تۆمارکرد و  هەردوو گۆڵەکەش بە لێدانی سزا بوو، دواتر بە باشترین یاریزانی یارییەکەش دیاریکرا.
 
یاریی داهاتووی کامیرۆن بەرامبەر بە هەڵبژارەی ئیسیۆپیا دەبێت لە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە