ئەیسی میلان راهێنەری نوێی دەستنیشانکرد

09-10-2019
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن ئەیسی میلان
A+ A-

رووداو - هەولێر

بە فەرمی یانەی ئەیسی میلان راهێنەری نوێی یانەکەی دەستنیشانکرد.

دوای دوورخستنەوەی مارکۆ جیامپاولۆی راهێنەری یانەکە دوای 111 رۆژ بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی یانەی ئەیسی میلان بە فەرمی ستیفانۆ پیۆلی کردە راهێنەری یانەکەی.

گرێبەستەکەی پیۆلی لەگەڵ ئەیسی میلان بۆ ماوەی دوو ساڵ و تاوەکو ساڵی 2021 واژۆکراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەم وەرزەشدا راهێنەرێکی نوێ لە میلانۆ ببینرێت، مووچەکەشی ملیۆنێک و نیوی ساڵانەیە.


جیامپاولۆ هاوینی ئەمساڵ شوێنی جێنارۆ گاتوزۆی گرتەوە و لە حەوت یاری یەکەمی ئەم وەرزەی سێریا ئەیدا تەنیا سێ بردنەوەی هەبوو، چوار یاری دۆڕا، یانەکە نۆ گۆڵیان لێکراوە و تەنیا شەش گۆڵیان کردووە، رێژەی سەرکەوتنەکانی جیامپاولۆ لەگەڵ میلان 42.86٪ بوو.

هاندەران لەم راهێنەرەی پێشووی ئینتەر میلان ناڕازین و هەر لە ئێستاشەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هاشتاگی پیۆلی ئاوتیان داناوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە