ڤیدیۆ؛ میامی هیت گەیشتە فایناڵی ئێن بی ئەی

09-09-2020
سه‌فین ته‌ها @safintaha
ڤیدیۆ؛ میامی هیت گەیشتە فایناڵی ئێن بی ئەی
ڤیدیۆ؛ میامی هیت گەیشتە فایناڵی ئێن بی ئەی
A+ A-

رووداو-دیجیتال 

تیپی میامی هیت گەیشتە فایناڵی بەشی رۆژهەڵاتی ئێن بی ئەی ئەمریکا، دوای ئەوەی شکستی بە یانەی میلوۆکی باکس هێنا.

ئەمە بردنەوەی چوارەم بوو بۆ یانەی میامی هیت لە زنجیرەی یارییەکانی نێوان ئەم دوو تیپە، کە جیاوازیی ژمارەی سەرکەوتنەکانی هیت و میلوۆکی گەیشتە سێ یاریی لە کۆی 5 یاریدا و بەمەش پێویستی بە ئەنجامدانی دوو یارییەکەی دیکە نەکرد و میامی هیت گەیشتە فایناڵی بەشی رۆژهەڵات.

ئەنجامی یارییەکە 103 خاڵ بوو بەرامبەر بە 94 خاڵ، لە چارەگی یەکەمدا 28 بە 14 بۆ تیپی میلوۆکی بوو، بەڵام میامی چارەگەکانی دووەم و سێیەمی بە ئەنجامی 33 بەرامبەر 18 و 21 بەرامبەر بە 19 بردەوە، لە چارەگی چوارەمدا رکابەرییەکی بەهێز هەبوو، بەڵام ئەنجامەکە لە سوودی میامی بوو بە 30 بەرامبەر بە 29، بەمەش بۆ جاری یەکەم لەدوای ساڵی 2014ـەوە گەیشتە فایناڵی بەشی رۆژهەڵات

یانەی میامی هیت لە قۆناخی کۆتایی ئێن بی ئەی ئەمریکا چاوەڕێی براوەی یاریی نێوان بۆستن سێلتیکس و تۆرۆنتۆ راپتەرز دەکات، کە تاوەکو ئێستا بۆستن بە ئەنجامی 3 یاری بەرامبەر بە 2 لە پێشەوەیە و ئەگەر ئەم یارییە بباتەوە دەگاتە فایناڵ.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە