رووداو - هه‌ولێر
كیت كۆرنتی كچه پایسكلسواری ئه‌مریكی نازناوی جامی جیهانی له پێشبڕكێیه‌كانی پایسكلسواری چیایی برده‌وه.
گه‌ڕی پێنجه‌م و كۆتایی پێشبڕكێیه‌كان له ئه‌مریكا كرا و كیت كۆرنتیی ئه‌مریكی پله‌ی پێنجه‌می به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام به كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین خاڵ توانی نازناوه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت.
كۆرنتی جیاوازی له‌گه‌ڵ خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م 30 خاڵ بوو، كه كچه یاریزانی سویسری یۆلاندا نێف بوو، هه‌روه‌ها بۆلین بێریڤۆی فه‌ره‌نسی پله‌ی سێیه‌می به‌ركه‌وت.
كیت كۆرنتی یه‌كه‌مجاره له كاروانی پیشه‌گه‌رانه‌ی خۆیدا پله‌ی یه‌كه‌می پێشبڕكێیه‌كی جیهانی بباته‌وه.
ركابه‌رییه‌كانی ئه‌مریكا له پانگی سنۆشۆ له وێست ڤێرجینیا ئه‌نجامدرا.
له ئاستی پیاوانیشدا لاری فۆسته‌ری سویسری پله‌ی یه‌كه‌می برده‌وه، كه پێشتریش نازناوه‌كه‌ی له 1995دا به‌ده‌ستهێنابوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ