ئەمڕۆ خولی فەرەنسا دەستپێدەکات

09-08-2019
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن لیگ وەن
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئەمڕۆ بە بەڕێوەچوونی یارییەکی بەهێز رکابەرییەکانی وەرزی نوێی خولی فەرەنسا دەستپێدەکات.

کاژێر 21:45 و لە یاریگای لویسی دووەم، یانەی مۆناکۆ پێشوازی لە یانەی لیۆن دەکات و خولی فەرەنسا دەستپێدەکات.

ئەمساڵ مۆناکۆ بە کڕینی چەند یاریزانێک گۆڕانکاری لە پێکهاتەی یانەکەیدا کردووە و دەیەوێت دوور لە ئەنجامەکانی وەرزی رابردوو یەکێک لە پلەکانی پێشەوەی خولی فەرەنسا بەدەستبێنێت.

ئەوەی تایبەت بێت بە یانەی لیۆن، یانەکە دوو ئەستێرەی یانەکەی لەدەستداوە و جێی هیچ یەکێکیشیانشی پڕ نەکردووەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە