لیۆناردۆی به‌رازیلی، به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشیی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی، راشكاوانه هێرشی كرده سه‌ر هاونیشتیمانییه‌كه‌ی نه‌یمار داسیلڤا و گوتی "رێگه ده‌ده‌ین بڕوات".
دوای ئه‌وه‌ی پاریس سانجێرمان له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ره‌خنه‌ی له نه‌یمار گرت به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كاتی دیاریكراودا نه‌گه‌ڕاوه‌ته مه‌شقه‌كانی و هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی لێ‌كرد و باوكیشی وه‌ڵامی یانه‌كه‌ی دایه‌وه، ئه‌مجاره لیۆناردۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشیی یانه پاریسییه‌كه قسه‌ی كرد و رایگه‌یاند "نابێ یاریزانێك له یانه‌یه‌ك گه‌وره‌تر بێت".
لیۆناردۆ قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌ی لۆپارێزیانی فه‌ره‌نسی كرد و گوتی "نه‌یمار ده‌توانێت بڕوات، به‌ڵام ئه‌وكاته‌ی ده‌سته‌واره‌یه‌كی رازیكه‌ر بۆ هه‌موو لایه‌ك هه‌بێت، تاوه‌كو ئێستا نازانین كام یانه ده‌یه‌وێ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ نه‌یمار بكات".
لیۆناردۆ هه‌روه‌ها په‌یامێكی روونی ئاراسته‌ی نه‌یمار كرد و گوتی "پاریس سانجێرمان متمانه به‌و یاریزانانه‌ی ده‌دات كه ده‌یانه‌وێ بمێننه‌وه و به‌شداری له پرۆژه گه‌وره‌كه‌ماندا بكه‌ن، پێویستیمان به‌و یاریزانانه نییه كه پێیانوایه به به‌رده‌وام بوون له‌گه‌ڵمان چاكه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن".
لیۆناردۆ دواتر ده‌پرسێت "نازانم كام یانه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه له كاتێكدا یاریزانێكی له خۆی به‌هێزتری له ریزه‌كانیدا بووه، ده‌بێ كۆنترۆلی هه‌موو شته‌كان له ده‌ستی یانه‌دا بێت، به یاریزانه گرنگه‌كانیشه‌وه".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ