رووداو دیجیتاڵ
میکێڵ ئارتێتا، راهێنەری یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی، وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە کە باس لە بوونی ئەو دەکەن بە راهێنەری یانەی ریال مەدرید، پاش رۆیشتنی کارلۆ ئەنچیلۆتی لە مەشقدانی یانەکە.
پێشتر چەندین سەرچاوەی میدیایی باسیان لەوە کردووە کە ئارتێتا راهێنەری داهاتووی ریال مەدریدە، پاشئەوەی دۆخی ریال مەدرید لە وەرزی ئەمساڵدا لەگەڵ کارلۆ ئەنچیلۆتی بەرزی و نزمیی زۆر بەخۆوە دەبینێت و ئەنجامەکانی وەک پێویست نین.
ئارتێتا قسەی بۆ میدیای ئینگلتەرا کردووە لەبارەی ئەو دەنگۆیانەوە، ئەو دەڵێ "ریال مەدرید؟ من هەموو بیرکردنەوەم لای ئەوەیە کە لەگەڵ ئارسیناڵ ئەنجامی دەدەم".
هەروەها دەڵێ، "دڵخۆش، شاناز و پێزانینم هەیە بۆ بوون و کارکردنم لەگەڵ ئارسیناڵ".
سەرچاوەکان قسەکانی ئارتێتا بە قسەیەکی دیپلۆماسی و کراوە دەبینن و پێیانوایە ئەو راهێنەرە ئیسپانییە، دەرگای یەکجاری بەڕووی ریال مەدریددا دانەخستووە.
ئارتێتا ئەمساڵ لەگەڵ ئارسیناڵ وەرزێکی ناوازە پێشکێشدەکات، گانەرز پێشەنگی خولی پرێمەرلیگی گرتووە بە 63 خاڵ و بەجیاوازیی پێنج خاڵ لەگەڵ مانچێستەر سیتی دووەمی ریزبەندی خولەکە.
ئەنجامە باشەکانی ئارتێتا لەگەڵ ئارسیناڵ لە کاتێکدایە کە ریال مەدرید ئێستا بەجیاوازیی نۆ خاڵ لە دوای بارسێلۆنای پێشەنگی لالیگاوەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ