رووداو ـ هه‌ولێر
راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی، پێپ گواردیۆلا دوایین زانیاری له‌باره‌ی ئه‌ستێره‌ی تیپه‌كه‌ی كیڤین دی برۆین ئاشكراكرد، كه تووشی پێكان بووه.
له یاری كۆتایی جامی خولی ئینگلیزی‌دا دی برۆین به‌رامبه‌ر ئاستۆن ڤێلا تووشی پێكان بوو، كه به‌هۆیه‌وه به‌شداری له یاری دێربی مانچێسته‌ردا نه‌كرد، كه یانه‌كه‌ی پێپ به دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر به مانچێسته‌ر یونایتد دۆڕا.
گواردیۆلا له‌باره‌ی دوایین زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به پێكانه‌كه‌ی دی برۆین قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌ی ده‌یلی ستاری ئینگلیزی كرد و گوتی "دی برۆین باشتر بووه، نازانم كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و ئێستا له دۆخێكی باشتردایه".
گواردیۆلا زیاتر له‌باره‌ی دی برۆینه‌وه، گوتی "ئه‌و هه‌ست ده‌كات باشتره، بەڵام نەک 100٪، هەر چۆنێک بێت ئێمە سه‌ركێشی به یاریزانه‌كه‌مانه‌وه ناكه‌ین".
راهێنه‌ری یانه ئینگلیزییه‌كه له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌و رۆژنامه ئینگلیزییه گوتی "ئێمه یاری گرنگمان له‌پێشه له پرێمه‌رلیگ و به‌رامبه‌ر ریال مه‌دریدیش له چامپیۆنزلیگ، هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر نیوكاسڵیش له جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را، هیوادارین دی برۆین به‌ده‌ستبهێنینه‌وه".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ