ڤیدیۆ؛ ریال مه‌درید سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی به‌ده‌ستهێنا

09-02-2020
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ریال مه‌درید ئۆساسۆنا
A+ A-

رووداو ـ هه‌ولێر

له‌ یارییه‌كدا له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی، یانه‌ی ریال مه‌درید توانی 3 خاڵی گرنگ له‌ یانه‌ی ئۆساسۆنا وه‌ربگرێت.

له‌ گه‌ڕی 23ی لالیگادا ریال مه‌درید بووه‌ میوانی ئۆساسۆنا و 1 ـ 4 لێیبرده‌وه‌.

سه‌ره‌تا یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه‌ ده‌ستپێشخه‌ربوو، كاتێك ئونای گارسیا له‌ خوله‌كی 14 تۆڕی ریال مه‌دریدی هه‌ژاند، به‌ڵام له‌ خوله‌كی 33دا ئیسكۆ گۆڵی یه‌كسانبوونی بۆ یانه‌ی شاهانه‌ تۆماركرد.

دوای ته‌نیا 5 خوله‌ك سێرخیۆ رامۆسی كاپتن گۆڵی دووه‌میشی بۆ یانه‌ی میوان به‌ده‌ستهێنا.

له‌ نیوه‌ی دووه‌مدا ئۆساسۆنا زۆر هه‌وڵیدا ئه‌نجامه‌كه‌ یه‌كسان بكاته‌وه‌، به‌ڵام له‌ خوله‌كی 84دا لوكاس ڤاسكێز به‌ پاسێكی كه‌ریم بێنزیما گۆڵی سێیه‌می بۆ ریال مه‌درید تۆماركرد.

لوكا یۆڤیچی سربیش رازی نه‌بوو بێ گۆڵكردن له‌ یاریگه‌ ده‌ربچێت و له‌ خوله‌كی 92 تۆپێكی له‌ ڤالڤێردییه‌وه‌ پێگه‌یشت و به‌ توندی تۆڕی گۆڵی ئۆساسۆنای هه‌ژاند.

ریال مه‌درید به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ پارێزگاری له‌ پێشه‌نگ كرد و ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده‌ 49 خاڵ، ئۆساسۆناش به‌ 28 خاڵی هه‌یه‌.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە