یانەی ئیتاڵییەکە بەهای گرێبەستەکەی لوکاکوی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام بەگوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئیتاڵیا، بەهای گرێبەستەکەی لوکاکو، 65 ملیۆن یۆرۆ و 13 ملیۆن زیادەی گۆڕانکارییە لە بەندەکانی گرێبەستەکەیدا بۆ ماوەی 5 ساڵ لە یانەی نیراتزۆری دەمێنیتەوە.
لە چەند رۆژی رابردوو لوکاکو رەتیکردەوە لە مەشقەکانی یانەی مانچێستەر ئامادەبێت، لەپێناو ناچارکردنی یانەکەی تاوەکو رازیبن بەوەی روو لە خولی ئیتاڵی بکات.
لە یەکەم لێدوانیدا سەبارەت بە پەیوەندیکردنی بە یانەی ئینتەرمیلان هێرشکارە بەلجیکییەکە گوتی "ئینتەر تەنیا یانەیە کە من دەمەوێت یاریی بۆ بکەم، لە داهاتوودا هەموو هەوڵێک دەدەم، تاوەکو ئەم یانەیە دەگەڕێنینەوە بۆ لووتکە".
لە لایەکی دیکەوە لە سۆشیال میدیا یانەی مانچێستەر یونایتد ماڵئاوایی لە لوکاکو کرد و پێزانینی خۆیان لەپای خزمەتکردنی لوکاکو دەربڕی بە یانەکەیان لەو ماوەیەی کە درێسی مانچێستەری پۆشیبوو.
لوکاکوی تەمەن 26 ساڵ وەرزی 2017 لە یانەی ئیڤەرتۆنەوە پەیوەندیی بە یانەی مانچێستەر یونایتدەوە کرد و لە سەرجەم ئەو یارییانەی لەگەڵ یانەی ئینگلیزییەکە بەشداریی کردووە، توانیویەتی لە 96 یاری، 42 گۆڵ تۆمار بکات، هەروەها 13 گۆڵیشی بۆ یاریزانەکانی دیکەی مانچێستەر دروست کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ