تیاگۆ سیلڤا، به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره و كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین قسه ده‌كات و ریمۆنتادای بارسێلۆنا به‌سه‌ر پاریس سانجێرماندا به‌بیری ده‌هێنێته‌وه.
له دوای یاری به‌رازیل و ئه‌رجه‌نتین له قۆناخی پێش كۆتایی كۆپا ئه‌مریكادا، كه به‌رازیل به 2 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌ی برده‌وه، مێسی وه‌ك كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین ره‌خنه‌یه‌كی زۆری له ناوبژیوانی یارییه‌كه گرت و گوتی "ناوبژیوانه‌كه یارمه‌تی به‌رازیلی دا بۆ بردنه‌وه له ئه‌رجه‌نیتن". له‌دوای یاری پله‌ی سێیه‌می پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ش له نێوان ئه‌رجه‌نتین و چیلی، مێسی جارێكی دیكه فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌مریكای باشوور و ناوبژیوانانی به‌وه تۆمهتباركردهوه كه جامه‌كه‌یان بۆ به‌رازیل داناوه.
له وه‌ڵامی ئه‌و قسانه‌ی مێسیدا، تیاگۆ سیلڤا گوتی "زۆر زه‌حمه‌ته له‌و باره‌وه قسه بكه‌ین، هه‌ندێجار مرۆڤ به‌هۆی شكسته‌وه زۆر بێزار و بێتاقه‌ت ده‌بێت، بۆیه هه‌وڵده‌دات به‌رپرسیاریه‌تییه‌كه له‌سه‌ر خۆی هه‌ڵگرێت و ئۆباڵه‌كه بخاته ئه‌ستۆی خه‌ڵكی دیكه".
سیلڤا هه‌روه‌ها گوتی "مێسی به‌نیه‌تی خراپ ئه‌و قسانه‌ی نه‌كردووه، وابزانم وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له ده‌می ده‌رچوون".
به‌رگریكاری به‌رازیل، زیاتر له‌باره‌ی مێسییه‌وه گوتی "پێویسته مێسی رێزمان لێبگرێت، ئێمه خاوه‌نی 5 جامی جیهانین، ئه‌و هه‌موو جامه به یارمه‌تی ناوبژیوانان به‌ده‌ستمان نه‌هێناون، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وان له یاری ریمۆنتاداكهدا به یارمه‌تی ناوبژیوان 6 ـ 1 له ئێمه‌یان برده‌وه".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ