پێشەنگی عێراق لە بەغدایە و چاوی لە بردنەوەیەکی دیکەیە

08-03-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یانەی زاخۆ خولی ئەستێرەکانی عێراق
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پێشەنگی ریزبەندی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە بەغدایە و دەیەوێت بە بردنەوەی سێ خاڵی دیکە پارێزگاری لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکە بکات و درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی 23ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی زاخۆ، پێشەنگی ریزبەندی خولەکە لە دەرەوەی یاریگەی خۆی دەبێتە میوانی یانەی کەرخی خاوەنی پلەی چواردەیەمی ریزبەندی خولەکە.
 
زاخۆ لە دوایین 9 یارییدا هیچ یارییەکی لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا نەدۆڕاندووە، یانەکە خاوەنی زۆرترین بردنەوەیە، 13 یاریی بردووەتەوە، خاوەنی بەهێزترین هێڵی هێرشبەرە و 39 گۆڵی تۆمارکردووە، گۆڵکاری خولەکەش هێرشبەری زاخۆیە، گوستاڤۆ هێنریکێ 16 گۆڵی تۆمارکردووە.
 
زاخۆ لە یاریی چوونی ئەم وەرزەی خولەکەدا لە یاریگەی خۆیدا بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی کەرخی بردووەتەوە و دەیەوێت بردنەوەکەی بەرامبەر ئەو یانەیە دووبارەبکاتەوە.
 
ژمارەیەک هاندەری یانەکە لە زاخۆوە چوونەتە بەغدا و دەیانەوێت لەنێو یاریگەدا پاڵپشتی یانە کوردستانییەکە بکەن بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵی دیکە و درێژەدان بە ئەنجامە باشەکانی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە