رووداو دیجیتاڵ
یانەی بایرن میونشن هەنگاوێکی دیکە لە بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی بوندێسلیگا نزیکبووەوە، دوای ئەوەی سەرکەوتنێکی گەورەی بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر بەدەستهێنا و لە یانەی هێدنهایمی میوانیی بردەوە.
یارییەکە لە گەڕی 30 بایرن میونشن لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بووە میوانی یانەی هێندهایم، لە خولەکی 12 هاری کەین دەرگای گۆڵکردنی کردەوە و باڤارییەکانی پێشخست.
دوای 7 خولەک لەو گۆڵە کۆنراد لایمەر گۆڵی دووەمی بۆ بایرن میونشن تۆمارکرد.
لە خولەکی 36 کینگێسلی کۆمان بایرن میونشنی کردە خاوەنی سێ گۆڵ، نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئارامی لە بەرژەوەندی خاوەن یاریگە کۆتاییهات.
جۆشوا کێمیچ لە خولەکی 56 بۆ جاری چوارەم تۆڕی گۆڵی یانەی میوانی هەژاند، بایرن میونشن بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر دۆڕا و سێ خاڵی لەدەستدا.
بایرن بەبردنەوەی ئەم یارییە بووە خاوەنی 72 خاڵ و هەنگاوێکی گەورە لە بردنەوەی بوندێسلیگا نزیکبووەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ