ڤیدیۆ؛ بۆندسلیگا شه‌وێكی ئاگرینی به‌ڕێكرد

08-03-2020
ئیحسان تاهیر
بایرلیڤه‌ركوزن
بایرلیڤه‌ركوزن
نیشانەکردن بایرلیڤه‌ركوزن بۆرووسیا دۆرتموند لایپزیگ
A+ A-

رووداو ـ هه‌ولێر

له‌ گه‌ڕی 25ی بۆندسلیگادا، بۆرووسیا دۆرتموند سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به‌ده‌ستهێنا و 2 ـ 1 ل بۆرووسیا مونشنگلادباخی برده‌وه‌.

سۆرگان هازارد له‌ خوله‌كی 8 دۆرتموندی به‌ گۆڵێك پێشخست دوای وه‌رگرتنی پاسێكی جوان له‌ ئێرلینگ هالانده‌وه‌.

له‌ خوله‌كی 50دا لارس شتیندل گۆڵی یه‌كسانبوونی بۆ مونشنگلادباخ به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام ئه‌شره‌ف حه‌كیمی له‌ خوله‌كی 71 پاسێكی جادۆن سانچۆی قۆسته‌وه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی گۆڵی دووه‌م و سه‌ركه‌وتن بۆ دۆرتمۆند، كه‌ به‌ وه‌رگرتنی 3 خاڵی گرنگ خۆیان گه‌یانده‌ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی له‌دوای بایرن میونشن، مونشنگلادباخیش گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی.

له‌ یارییه‌كی دیكه‌دا لایپزیگ بووه‌ میوانی ڤۆلفسبۆرگ و پله‌ی دووه‌می له‌ده‌ستدا، دوای ئه‌وه‌ی به‌بێ گۆڵ له‌گه‌ڵ تیپی خاوه‌ن یاریگه‌ یه‌كسانبوو.

بایرلیڤه‌ركوزن له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی رۆژێكی خۆشی به‌ڕێكرد و به‌ 4 گۆڵی بێوه‌ڵام له‌ ئینتراخیت فرانكفۆرتی برده‌وه‌.

كای هاڤێرتز له‌ خوله‌كی چواره‌مدا گۆڵی یه‌كه‌می بۆ لیڤه‌ركوزن تۆماركرد و له‌ خوله‌كی 18 كه‌ریم بلعه‌ره‌بی گۆڵی دووه‌میشی به‌ده‌ستهێنا.

یاریزانی لاوی به‌رازیلی پاولینیۆی ته‌مه‌ن 19 ساڵان، كه‌ باشترین یاریزانی یارییه‌كه‌ بوو دوو گۆڵی دیكه‌ی بۆ تیپی خاوه‌ن یاریگه‌ تۆماركرد، له‌ خوله‌كه‌كانی 49 و 55.

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ بایرلیڤه‌ركوزن به‌ 47 خاڵ خۆی گه‌یانده‌ پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی، فرانكفۆرتیش به‌ 28 خاڵ گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی 12ی ریزبه‌ندی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە