ئه‌مڕۆی لالیگا.. ریال مه‌درید بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی پێشه‌نگ ده‌چێته‌ ئه‌نده‌لوس

08-03-2020
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ریال مەدرید لالیگا
A+ A-

رووداو ـ هه‌ولێر

دوای ئه‌وه‌ی بارسێلۆنا به‌ زه‌حمه‌ت له‌ ریال سۆسیدادی برده‌وه‌و پێشه‌نگی لالیگای له‌ ریال مه‌درید وه‌رگرت، ئه‌مشه‌و یانه‌ی شاهانه‌ له‌ ئه‌ركێكی زه‌حمه‌تدا ده‌چێته‌ ئه‌نده‌لوس بۆ رووبه‌ڕووبووه‌نه‌وه‌ی ریال بێتیس و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی پێشه‌نگ.

له‌ درێژه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی 27ی لالیگادا، ئه‌مڕۆ 5 یاری به‌ڕێوه‌ده‌چن، كه‌ گرنگترینیان میوانداریكردنی ریال مه‌دریده‌ له‌ لایه‌ن ریال بێتیسه‌وه‌ له‌سه‌ر یاریگه‌ی بینیتۆ ڤیامارین، كه‌ هه‌میشه‌ یاریگه‌یه‌كی زه‌حمه‌ته‌ بۆ ئه‌و تیپانه‌ی له‌وێ رووبه‌ڕووی بێتیس ده‌بیینه‌وه‌.

یه‌كه‌م یاری ئه‌مڕۆ كاژێر 14:00 به‌ كاتی باشووری كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه‌ هه‌ردوو یانه‌ی ئۆساسۆنا و ئیسپانیۆل له‌سه‌ر یاریگه‌ی یه‌كه‌م كۆده‌كاته‌وه‌.

له‌ یاری لووتكه‌ی ئه‌مشه‌ودا ریال مه‌درید ئه‌ركێكی زه‌حمه‌تی له‌پێشه‌ و پێویسته‌ له‌ ئه‌نده‌لوسه‌وه‌ به‌ 3 خاڵ بگه‌ڕێته‌وه‌ مه‌دریدی پایته‌خت بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ پێشه‌نگ له‌ بارسێلۆنا وه‌ربگرێت، كه‌ به‌ بردنه‌وه‌ له‌ ریال سۆسیداد ئێستا به‌ جیاوازی دوو خاڵ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید پێشه‌نگی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌.

ئه‌گه‌رچی ریال بێتیس ئه‌مساڵ نه‌یتوانیوه‌ وه‌رزێكی باش پێشكه‌ش بكات و تاوه‌كو ئێستا به‌ كۆكردنه‌وه‌ی ته‌نیا 30 خاڵ پله‌ی 14ی ریزبه‌ندی گرتووه‌، به‌ڵام به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ هه‌میشه‌ له‌نێو خاك و به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی كێشه‌ بۆ تیپی به‌رامبه‌ر دروست ده‌كات، بۆیه‌ پێویسته‌ زیدان و یاریزانه‌كانی زۆر به‌ وریاییه‌وه‌ ئه‌م یارییه‌یان ئه‌نجام بده‌ن، چونكه‌ هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك واته‌ له‌ده‌ستدانی پێشه‌نگی لالیگا، كه‌ له‌ یاری كلاسیكۆدا له‌ بارسێلۆنایان وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌.

یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:

ئۆساسۆنا و ئیسپانیۆل 14:00
ڤایادۆلید - ئاتلێتیک بیلباو 16:00
لێڤانتی - گرانادا 18:00
ڤیاڕیال - لێگانیس 20:30
ریال بێتیس - ریال مەدرید 23:00

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە