"لە فەرەنسا بە ئەنقەست بنزیمایان تووشی پێکان کرد"

08-02-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن بنزیما، ریال مەدرید، هەڵبژاردەی فەرەنسا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

خاڤیێر ئاتالایا، راهێنەری کەسیی کەریم بنزیمای هێرشبەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، هێرشی تووندی کردە سەر دەستەی مەشقدەرانی هەڵبژاردەی فەرەنسا و دیدێ دیشامی راهێنەر، تۆمەتباریکردن بەوەی بە ئەنقەست کاریان بۆ ئەوە کردووە ئەو هێرشبەرە بەر لە دەستپێکردنی مۆندیالی قەتەر، دووچاری پێکان بکەن.


بنزیما بەهۆی پێکانەوە ماوەیەکی کەم بەر لە دەستپێکردنی رکابەرییەکانی مۆندیالی قەتەر، دووچاری پێکانبوو و لە ریزەکانی هەڵبژاردەکە دوورخرایەوە.

ئاتالایا گوتوویەتی، "لە هەڵبژاردەی فەرەنسا هەڵەی گەورەیان لەگەڵ کەریم بنزیمادا کرد، چۆن دەکرێ یاریزانێک تازە لە پێکان گەڕابێتەوە، یەکسەر هەشت کاژێر گەشت بکات و بیبەن لە ژووری بەرزکردنەوەی قورسایی هەڵبژاردەکەدا، هەرچی مەشقی ئاسن هەیە، بەڕێژەی سەد لە سەد، پێی بکەن؟".

ئاتالایا زیاتر دەڵێ، ئەوەی لەوێ روویدا، ئەوەبوو کە بەهەمووان پاڵیان بە بنزیماوە دەنا بۆ ئەوەی دووچاری پێکان بێت و لە هەڵبژاردەکە دووربخرێتەوە، کارەکە بە دەستی ئەنقەست بوو.

لەبارەی پێکانەکەی ئێستای بنزیماوە، ئەو راهێنەرە دەڵێ، "ئێمە ئارامین لە مامەڵەکردن لەگەڵ پێکانەکەی ئەمجارەی کەریم، مەترسیدار نییە و رۆژانە بەرەو باشبوون دەچێت، لە ماڵەوە مەشقدەکات و هیچ خۆماندووکردنێکی نییە، تەنیا دەچێتە جیم و بەئارامی خۆی بۆ گەڕانەوە ئامادە دەکات، بیرکردنەوەی ئەو ئەوەیە کە رۆژانە باشترین توانا بەدەست بهێنێتەوە".

کەریم بنزیما، بەهۆی پێکانەوە بەشداری یاری ئەمشەوی یانەی ریال مەدرید، لە مۆندیالی یانەکان ناکات کە بەرامبەر ئەهلیی میسرییە و میدیا دەڵێن، ئەگەر هەیە ئەگەر ریال مەدرید بگاتە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە، بنزیما بەشداری بکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە