رووداو دیجیتال
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی مێژوو و ئامار IFFHS، باشترین 10 یاریزانی مێژووی تۆپی پێ لە دەیەی رابردوودا راگەیاند، لەسەر بنەمای دەنگدانی ئەندامەکانی لە 150 وڵاتی جیهان.
فیدراسیۆنەکە لە رێگەی ماڵپەڕی فەرمی خۆی ئاشکرایکرد، لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، بۆ ماوەی 10 ساڵی رابردوو، واتا لە ساڵی 2011 تاوەکو 2020 خەڵاتی باشترین یاریزانی مێژووی بەدەستهێناوە.
ریزبەندیی باشترین یاریزانانی لووتکە، زۆر لە ئەستێرەکانی یارییەکەی لەخۆگرتووە، وەک کریستیانۆ رۆناڵدۆ، نەیمار داسیلڤا و رۆبێرت لیڤاندۆڤێسکی.
بەپێی دەنگدانەکە 10 یاریزانی یەکەم بەو شێوەی خوارەوە پلەبەندییان بۆ کراوە:
1 - لیۆنێل میسی (بارسێلۆنا - ئەرجەنتین)
2 - کریستیانۆ رۆناڵدۆ (یوڤێنتوس - پۆرتوگال)
3 - ئاندرێس ئینێستا (ڤێسل کۆبی - ئیسپانیا)
4 - نەیمار داسیلڤا (پاریس سانجێرمان - بەرازیل)
5 - سێرجیۆ رامۆس (ریال مەدرید - ئیسپانیا)
6 - مانوێل نویەر (بایرن میونشن - ئەڵمانیا)
7 - رۆبێرت لیڤاندۆڤێسکی (بایرن مونشن - پۆڵەندا)
8 - جیانلویجی بوفۆن (یوڤێنتوس - ئیتالیا)
9 - زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ (ئەی سی میلان - سوێد)
10 - لوکا مۆدریچ (ریال مەدرید - کرواتیا).
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ