رووداو ـ هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ ساڵێك به‌سه‌ر رووداوی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له ئه‌كادیمیای یانه‌ی فلامینگۆی به‌رازیلیدا تێپه‌ڕده‌بێت، كه چه‌ندین یاریزانی ئه‌كادیمیاكه گیانیان له‌ده‌ستدا.
له‌و ئاگره‌دا 10 یاریزانی ئه‌كادیمیاكه بوونه قوربانی كه ته‌مه‌نیان له نێوان 14 تاوه‌كو 16 ساڵیدا بوو.
رۆدۆلفۆ لاندیمی سه‌رۆكی یانه‌ی فلامینگۆ جارێكی دیكه دووپاتیكرده‌وه، كه ئه‌و رووداوه گه‌وره‌ترین و خراپترین كاره‌ساته له مێژووی فلامینگۆدا، كه ته‌مه‌نی 124 ساڵه.
دی بارۆس سێلڤا دایكی ئارسه‌ر ڤینیسیۆس، كه یه‌كێك بوو له‌و یاریزانانه‌یه له رووداوه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا، نیگه‌رانی خۆی نیشاندا كاتێك له راپۆرتێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا بیستی كه فلامینگۆ به‌رامبه‌ر 17 ملیۆن یۆرۆ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یاریزانێك كردووه، چونكه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت "گومان له‌و بڕه پاره‌یه ده‌كات" له كاتێكدا ئه‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌كه رێكنه‌كه‌وتووه بۆ وه‌رگرتنی قه‌ره‌بووی له‌ده‌ستانی كوڕه‌كه‌ی.
دی بارۆس سێلڤا گله‌یی هه‌یه له‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه دیاریكراوه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی مردنی كوڕی، له كاتێكدا كوڕه‌كه‌ی وه‌ك به‌رگریكار یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ته‌مه‌ن ژێر 17 ساڵانی به‌رازیل كردووه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ