بۆندسلیگا گڕده‌گرێت

07-12-2019
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن بایرن میونشن بۆرووسیا مونشنگلادباخ
A+ A-

رووداو ـ هه‌ولێر

گه‌ڕی 14ی بۆندسلیگا یاری لوتكه‌ له‌نێوان بۆرووسیا مونشنگلادباخ و بایرن میونشن به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، كه‌ له‌سه‌ر یاریگه‌ی بۆرووسیا پارك له‌ شاری مونشنگلادباخ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئه‌م یارییه‌ بۆ هه‌ردوو یانه‌ زۆر گرنگه‌، كه‌ بۆرووسیا مونشنگلادباخ ده‌یه‌وێ هۆكاری یاریگه‌ و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بقۆزێته‌وه‌ بۆ بردنه‌وه‌ له‌ گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین یانه‌ی ئه‌ڵمانیا و فراوانتركردنی مه‌ودای نێوانیان، كه‌ ئێستا 4 خاڵ له‌پێش بایرن میونشه‌ و نایه‌وێ لێی نزیك ببێته‌وه‌، یانه‌ی باڤاریش ده‌یه‌وێ به‌ بردنه‌وه‌ له‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ند ركابه‌رییه‌كه‌ گه‌رمتر بكات و بیكاته‌ سه‌رتایه‌كی نوێ دوای دۆڕانه‌كه‌ی له‌ گه‌ڕی پێشوودا.

بۆرووسیا دۆرتمۆند له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی میوانداری فۆرتونا دوسێلدۆرف ده‌كات. له‌ دوو یاری دیكه‌ی به‌هێزیشدا لایپزیگ میوانداری هۆفێنهایم ده‌كات و شاڵكێش ده‌بێته‌ میوانی بایرلیفه‌ركوزن.

خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:

بۆرووسیا دۆرتمۆند ـ فۆرتونا دوسێلدۆرف 17:30
بۆرووسیا مونشنگلادباخ ـ بایرن میونشن 17:30
فرایبۆرگ ـ ڤۆلفسبۆرگ 17:30
ئۆگسبۆرگ ـ ماینز 17:30
لایپزیگ ـ هۆفێنهایم 17:30
بایرلیفه‌ركوزن ـ شاڵكێ 20:30

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە