فەرمی.. وەبەرهێنەرێکی بەنێوبانگی ئەمریکی یانەی چێڵسی کڕی

07-05-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یانەی چێڵسی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەشێوەیەکی فەرمی یانەی چێڵسی ئینگلیزی فرۆشرا و لەلایەن سەرمایەدارێکی بەنێوبانگی ئەمریکی کڕدرایەوە.
 
یانەی چێڵسی لە راگەیێنراوێکی فەرمیدا رایگەیاند، پرۆسەی فرۆشتنی یانەکە کۆتاییهات و سەرمایەدار و وەبەرهێنەری ئەمریکی تۆد بۆیلی یانەکەی کڕییەوە و هەریەکە لە مارک والتەر و هانسیۆرگ فیسی سەرمایەداری سویسری لە کڕینەوەی یانەکەدا هاوبەشی دەکەن.
 
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان یانە ئینگلیزییەکە بەرامبەر 4.25 ملیار پاوەند پرۆسەی کڕینەوەی تەواو بووە.
 
کڕینەوەی یانەی چێڵسی بەمشێوەیەیە
 
2.5 ملیار پاوەند بۆ کڕینەوەی پشکەکانی یانەکەیە، 1.75 ملیار پاوەند تەرخاندەکرێت بۆ وەبەرهێنان لە یانەکەدا، لە یاریگە، ئەکادیمیا، تیپی خانمان و سەرجەم سێکتەرەکانی دیکەی یانەکە.


بەکڕینەوەی یانەکە لەلایەن بۆیلی و هاوبەشەکانی سەردەمی رۆمان ئەبرامۆڤیچ، ملیاردێری بەنێوبانگی رووسی لە یانەی چێڵسی کۆتاییهات، کە ماوەی 19 ساڵ خاوەنی یانەکە بوو و گۆڕانکاری گەورە لەسەردەمی ئەودا لە یانە ئینگلیزییەکەدا روویدا.
 
لەسەردەمی ئەبرامۆڤیچ چێڵسی ژمارەیەکی زۆر نازناوی جیاوازی بردەوە، بەمشێوەیە.
 
5 نازناوی پرێمەرلیگ
2 نازناوی چامپیۆنزلیگ
2 نازناوی یۆرۆپالیگ
3 نازناوی جامی یەکێتی ئینگلتەرا
5 نازناوی ئێف ئەی کەپ
نازناوێکی سوپەری ئەوروپا
نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان
 
دوای هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، حکومەتی بەریتانیا دەستی بەسەر سامانی رۆمان ئەبرامۆڤیچ، خاوەنی یانەی چێڵسیدا گرت، ئەویش بەناچاری بڕیاریدا دەستبەرداری یانەکە ببێت، چەندین کەسایەتی لەسەر ئاستی جیهان رکابەرییان لەسەر کڕینەوەی یانەکە دەکرد، کە یەکێکیان کوردی باکووری کوردستان بەناوی موحسین بایراک، بەڵام لە کۆتاییدا تۆد بۆیلی و هاوبەشەکانی لە کڕینەوەی یانەکەدا سەرکەوتوو بوون.

تۆد بۆیلی ملیاردێرێکی بەنێوبانگی ئەمریکییە، داهاتەکەی دەگاتە 4.5 ملیار دۆلار، هاوبەشی لە یانەی لۆس ئانجلێس دۆدجێرسی یاریی بەیسبۆڵی ئەمریکی هەیە و خاوەنی کەسایەتییەکی بەهێزە لەسەر ئاستی ئەمریکا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە