سێڤییا و بایەرلیڤەرکوزن گەیشتنە هەشت

06-08-2020
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن یۆرۆپالیگ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هەردوو یانەی سێڤییا و بایەرلیڤەرکوزن بردنەوەیان بەدەستهێنا و خۆیان گەیاندە قۆناخی هەشتی یۆرۆپالیگ.

لە یاری یەکەمدا کە یاری یەکلاکەرەوە بوو و بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا یاری چونی تێدا ئەنجامنەدرا، یانەی سێڤییا بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە یانەی رۆمای بردەوە.

لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی 22دا سێرخیۆ ریگیلۆن بە شێوازێکی جوان گۆڵی یەکەمی بۆ یانە ئەندەلووسییەکە تۆمارکرد، هەر لەم گێمەدا و لە خولەکی 44دا یوسف نەسیری گۆڵی دووەمیشی تۆمارکرد، پێشکۆتاییهاتنی یارییەکەش جیانلوکا مانچینی لە یانەی رۆما بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.

لە یاری دووەمیشدا یانەی بایەر لیڤەرکوزن بە گۆڵێکی بێوەڵام شکستی بە یانەی گلاسکۆ رێنجەرز هێنا کە ستیڤن جێرارد راهێنەری یانە سکۆتلەندییەکەیە.

تاکە گۆڵی بردنەوەی یارییەکە لە خولەکی 51دا لە رێگەی یاریزان موسا دیابییەوە تۆمارکرا.

لە یاری چوونیشدا بایەرلیڤەرکوزن بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو، بەمەش بلیتێکی قۆناخی هەشتی یۆرۆپالیگی وەرگرت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە