رووداو – هه‌ولێر
له پاڵه‌وانیه‌تییی تێنسی وێمبڵدۆن، كارۆلین ڤۆژنیاكی یاریزانی به‌ناوبانگی دانیماركی له‌سه‌ر ئاستی خانماندا دۆڕا و ماڵئاوایی له ركابه‌رییه‌كان كرد.
كارۆلین به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو له قۆناخی سێیه‌مدا به یاریزانی چینی شوای زهانگ دۆڕا، كه له پۆلینی 50مینی جیهانه.
دۆڕانی كارۆلین ڤۆژنیاكی به ئه‌نجامی دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر بوو، ئه‌نجامه‌كه‌شی بۆ شوای زهانگ شه‌ش چوار و شه‌ش دوو بوو.
كاروانی ڤۆژنیاكی له وێمبڵدۆنی ئه‌مساڵ كۆتاییهات و شوای زهانگیش یاریی داهاتووی به‌رامبه‌ر دایانا یاسترمسكای ئۆكڕاینی ده‌بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ