مانچێستەر سیتی دەیەوێت دەیەم یاری بەسەریەکەوە بباتەوە

06-05-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن مانچێستەر سیتی پرێمه‌رلیگ
A+ A-
رووداو دیجیتال

 

ئەمڕۆ 5 یاری لە گەڕی 35ـی پرێمەرلیگ بەڕێوەدەچن، کە هەموو سەرنجەکان لەسەر یاریی مانچێستەر سیتی دەبن، چونکە ئارسیناڵ و هاندەرانی چاوەڕێی سوپرایزێکن بۆ ئەوەی مان سیتی خاڵ لەدەستبدات و جارێکی دیکە هیواکانی بۆ رکابەریکردن لەسەر نازناوەکە نوێ ببێتەوە.
 
مانچێستەر سیتی لەسەر یاریگەی ئیتحاد میوانداری یانەی لیدز یونایتد دەکات، بە ئامانجی بەردەوامیدان بە سەرکەوتنەکانی و هەنگاوێکی دیکە نزیکبوونەوە لە نازناوەکە.
 
یارییەکە لەسەر کاخەز بۆ کوڕانی پێپ گواردیۆلا ئاسانە، چونکە 9 یارییە بەسەریەکەوە دەباتەوە، لە کاتێکدا لیدز لە دوایین 5 یارییدا هیچی نەبردووەتەوە و چواری دۆڕاندووە.
 
لە یارییەکی دیکەدا، تۆتێنهام، کە لە دۆخێکی خراپدا گوزەر دەکات و لە دوایین 4 یارییدا تەنیا خاڵێکی بەدەستهێناوە، هەوڵدەدات بە میوانداریکردنی کریستاڵ پالاس رێگەیەک بۆ خۆڕزگارکردن لەو قەیرانەی ئاستنزمی دەرباز بکات.
 
یاریگەی ئانفێڵد لە لیڤەرپوول دەبێتە گۆڕەپانی یارییەکی بەهێزی نێوان رێدز و برێنتفۆرد.
 
لیڤەرپوول بە کاتێکی باشدا تێپەڕدەبێت و هەوڵدەدات میوانەکەی بکاتە قوربانی شەشەم و هەنگاوێکی دیکە لە بیگ فۆڕ نزیک ببێتەوە.
 
یارییەکانی ئەمڕۆ:
 
مانچێستەر سیتی - لیدز یونایتد 17:00
تۆتێنهام - کریستاڵ پالاس 17:00
وۆلڤێرهامپتۆن - ئاستۆن ڤێلا 17:00
بۆرنمۆس - چێڵسی 17:00
لیڤەرپوول - برێنتفۆرد 19:30
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە