مۆدریچ: هەرگیز بیر لە مردنی ریال مەدرید مەکەنەوە

06-04-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن یانەی ریال مەدرید لۆکا مۆدریچ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لۆکا مۆدریچ، ئەستێرەی ناوەڕاستی یانەی ریال مەدرید، لەبارەی سەرکەوتنی تیپەکەوە بەسەر بارسێلۆنا، لە کلاسیکۆی قۆناخی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا قسەیکرد و گوتی هەرگیز بیر لە مردنمان مەکەنەوە.
 
لۆکا لە یارییەکەدا سەرەکی بوو، رۆڵی بەرچاوی هەبوو لە کۆنترۆڵکردنی ناوەڕاستی یاریگە. ریال مەدرید یارییەکەی بەچوار گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا.
 
مۆدریچ، لە تویتەری خۆی لەبارەی یارییەکەوە نووسیوویەتی، "هەرگیز بیر بەخەیاڵتاندا نەیەت کە ریال مەدرید مردووە".
 
پێشتر کارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید سەرسامبوونی خۆی بە ئاستی لۆکا مۆدریچ لە یارییەکەدا پێشاندابوو، ئەو گوتبووی، "ئێمە هەموو کات پێویستمان بە مۆدریچ و کرووسە لەمجۆرە یارییانەدا، من ئەزموون و وزەم لە پێکهاتەکەمدا تێکەڵ کرد، ئەوان دوو یاریزانی گرنگی تیپەکەن، لە یارییەکەدا نایاب بوون".
 
لە یارییەکەدا، کەریم بنزیما سێ گۆڵ 'هاتریک'ی تۆمارکرد، ڤینیسیۆس جۆنیۆریش گۆڵی یەکەمی ریال مەدرید.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە