ڤیدیۆ: ئەلێکس پالۆ یەکەمی ئاندیکار بوو

05-09-2023
ئیحسان تاهیر
ئاندیکار
ئاندیکار
نیشانەکردن ئاندیکار ئەلێکس پالۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

ئەلێکس پالۆ دوای پەیوەندیکردن بە تیپی گاناسییەوە، دووەم نازناوی پاڵەوانێتی ئیندیکاری بەدەستهێنا، کە لەسەر تراکی نێودەوڵەتی پۆرتلاند بەڕێوەچوو.
 
پالۆ لەم وەرزەدا پێنجەمین سەرکەوتنی لە پاڵەوانێتییەکەدا بەدەستهێنا، ئەمەش یارمەتیدەر بوو بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە، هەروەها دڵنیابوو لەوەی کە لەگەڵ تیپی گاناسی دەمێنێتەوە، چونکە خاوەنی تیپەکە رایگەیاند کە شۆفێرەکە بەشێک دەبێت لە تیپپەکەیان بۆ وەرزی داهاتوو.
 
خاوەنی تیپی گاناسسی بەم لێدوانەی کۆتایی بە هەموو ناڕوونییەک سەبارەت بە داهاتووی شۆفێرەکە هێنا، کە زیاتر لە ساڵێکە داهاتووی لەگەڵ تیپەکەدا دیار نەبوو.
 
بڕیاربوو پالۆ لە پاڵەوانێتی ئیندیکار ساڵی 2024 پەیوەندی بە ئارۆ ماکلارێنەوە بکات، لە پاڵەوانێتی فۆرمۆلا وەندا، دوای ئەوەی ماوەیەک وەک شۆفێری تاقیکاری بۆ ماکلارێن بەسەربرد، بەڵام لە دوایین ساتدا بیرۆکەکەی گۆڕی، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ماکلارێن لە بەریتانیا سکاڵای یاسایی لەسەر تۆماربکات و داوای قەرەبووکردنەوە دەکات، کە لانی کەم بیست ملیۆن دۆلاری دەوێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە