راپۆرته رۆژنامه‌ڤانییه‌كان ئاشكرایان كرد كه یانه‌ی زینێتی رووسی ناچاره له ژێر گوشاری جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی مالكۆم بفرۆشێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌نیا چه‌ند رۆژێكه زینێت یاریزانی به‌رازیلی مالكۆم دی ئۆلیڤێرای به 40 ملیۆن یۆرۆ له بارسێلۆنا كڕیوه، به‌رپرسانی یانه‌كه بیر له فرۆشتنی ده‌كه‌نه‌وه له مێركاتۆی زستانه‌دا.
ئه‌و سه‌رچاوانه باس له هۆكاری ئه‌م هه‌نگاوه پێشبینی بۆ نه‌كراوه‌یه ده‌كات و ده‌ڵێن "به‌شێك له جه‌ماوه‌ری زینێت تووڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان نیشانداوه و رێگه ناده‌ن هیچ یاریزانێكی ره‌شپێست یاری بۆ یانه‌كه‌یان بكات".
له یه‌كه‌م به‌شداریكردنی مالكۆم له‌گه‌ڵ زینێت، جه‌ماوه‌ری یانه رووسییه‌كه لافیته‌یه‌كی به‌رزكردبووه، له‌سه‌ریان نووسیبوو "سوپاس بۆ به‌رپرسانی یانه‌كه‌مان، سه‌باره‌ت به ئێمه كه یاریزانانی رهشپێستمان ناوێت ته‌نیا نه‌ریتێكی یانه‌كه‌مانه، ئه‌گه‌رنا ئێمه ره‌گه‌زپه‌رست نیین".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ