رووداو دیجیتاڵ
یاریزانانی یانەی بورساسپۆری تورکی هێرشیانکردە سەر یاریزانانی یانەی ئامەدسپۆر، بەر لەوەی لە رکابەرییەکانی خولی پلە دووی تورکیادا رووبەڕووی یەکببنەوە.
پەیامنێری رووداو لە بورسا رایگەیاند " وەک ئەوەی لێرە شەڕێک روویدابێت، دەنگی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن دێت و هاندەران و یاریزانانی یانەی بورساسپۆر رەگەزپەرستیان لە دژی یاریزانانی یانەی ئامەدسپۆر بەکارهێناوە، بەڵام تاوەکو ئێستا دیارنییە کە ئایا یارییەکە لە کاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت یان دوادەخرێت."
پەیامنێری رووداو زیاتر گوتی " بۆ ئەم یارییە بەهیچ شێوەیەک رێگە بە ئامادەبوونی هاندەرانی یانەی ئامەدسپۆر نادرێت، یانەی ئامەدیش هاندەرانی ئاگادارکردووەتەوە بۆ ئەوەی نەچنە یاریگە، بۆ ئەوەی سەلامەتی خۆیان پارێزراو بێت."
شەوی شەممە هاندەرانی یانەی بورساسپۆر چوونە بەردەم هۆتێلی یانەی ئامەدسپۆر دروشمی رەگەزپەرستیان لە دژی یاریزانانی یانەی ئامەدسپۆر گوتەوە و بە یەک دەنگ هاواریان دەکرد چەند بەختەوەرە ئەو کەسەی دەڵێت من تورکم."
لە یاری نێوان ئامەدسپۆر و بورسا سپۆر لە ساڵی 2016دا لایەنگرانی یانەی بورساسپۆر دوای یارییەکە هێرشیان کردە سەر یاریزانانی یانەی ئامەد سپۆر ئەمەش بووەتە هۆکاری ئەوەی کە هەمیشە یارییەکانیان رکابەرییەکی زۆری تێدا بێت و بەردەوام هاندەرانی هەردوولا لە دژی یەکدی بوەستنەوە.
یاریی نێوان هەردوو یانە لە یاریگەی بورسا بەڕێوەدەچێت، بەڵام هاندەرانی بورساسپۆر بەتەنیا لە یاریگەدا ئامادەن و هاندەرانی ئامەدسپۆر قەدەخەیە بچنە نێو یاریگەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ