ئامەدسپۆر دۆڕا

05-03-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئامەدسپۆر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئامەدسپۆر رۆژێکی ناخۆش پڕ لە رووداوی بەڕێکرد و بەرامبەر یانەی بورساسپۆر دۆڕا.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی 23ـی خولی پلە دووی تورکیا، یانەی ئامەدسپۆر لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی بورساسپۆر یارییکرد و یارییەکەی بە گۆڵێک بەرامبەر دوو گۆڵ دۆڕاند.
 
بەر لە بەڕێوەچوونی یارییەکە یاریزانانی یانەی بورساسپۆر هێرشیانکردە سەر یاریزانانی یانەی ئامەدسپۆر و هاندەرانیش دروشمی رەگەزپەرستیان لە دژی یاریزانانی تیپەکەی باکووری کوردستان گوتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا یارییەکە ئەنجامدرا.
 
لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا بورساسپۆر بە گۆڵێک پێشکەوت، لە نیوەی دووەمدا هەریەکەیان گۆڵێکیان تۆمارکرد و خاوەن یاریگە یارییەکەی بردەوە.
 
لە یارییەکەدا تەنیا هاندەرانی یانەی بورساسپۆر ئامادەبوون و رێگە بە ئامادەبوونی هاندەرانی ئامەدسپۆر نەدرا، بەدرێژایی یارییەکە هاندەرانی بورسا دروشمی رەگەزپەرستیان لە دژی یاریزانانی ئامەد دەگوتەوە و چەندینجار بەهۆی هەڵدانی دەبەی ئاوەوە بۆ نێو یاریگە یارییەکە راگیرا و یاریزانانی ئامەدسپۆر لەژێر پەرژینی پۆلیسی نێو یاریگە لە یاریگە چوونە دەرەوە.
 
بە دۆڕانی لە یارییەکەی ئەمڕۆدا یانەی ئامەدسپۆر چوارەم یاریی لەم وەرزەی خولەکەدا دۆڕاند و بە 41 خاڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولی پلە دووی تورکیایە لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی سپیدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە