رووداو ـ هه‌ولێر
ماڵپه‌ڕی دیسماركی ئیسپانی رایگه‌یاند، 3 گه‌وره یانه‌ی پرێمه‌رلیگ ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانییان كردووه‌ته ئامانج.
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه یانه‌كانی لیڤه‌رپوول و مانچێسته‌ر یونایتد و چێڵسی بایه‌خ به تواناكانی عوسمان دێمبێلی یاریزانی فه‌ره‌نسی یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌ده‌ن و چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستی بارسێلۆنان له‌باره‌ی فرۆشتن یان هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه.
به‌مدواییه هه‌ندێك له راپۆرته رۆژنامه‌ڤانییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه كارگێڕی بارسێلۆنا هیچ هیوایه‌كی به دێمبێلی نه‌ماوه، به‌هۆی زۆر تووشبوونی به پێكانه‌كان، بۆیه بڕیاری داوه بیفرۆشێت.
له هاوینی رابردوودا بارسێلۆنا هه‌وڵیدا دێمبێلی بخاته نێو ده‌سته‌واره‌یه‌كه‌وه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نه‌یمار داسیلڤا له یانه‌ی پاریس سانجێرمانه‌وه، به‌ڵام دواجار ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بارسا بێئه‌نجام بوون.
ماڵپه‌ڕی دیسمارك زیاتر له‌باره‌ی دێمبێلییه‌وه ده‌ڵێت "بارسا بڕیاریداوه دێمبێلی بفرۆشێت به هه‌ر یانه‌یه‌ك كه بیه‌وێت، به‌ڵام به مه‌رجی ئه‌وه‌ی ده‌سته‌واره‌یه‌كی گونجاو پێشكه‌شی بكات".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه ده‌كات كه بارسێلۆنا هێشتا بیر له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نه‌یمار ده‌كاته‌وه، بۆیه ئاماده‌یه دێمبێلی به 85 ملیۆن پاوه‌ند بفرۆشێت و ئه‌و پاره‌یه له گرێبه‌ستی نه‌یماردا خه‌رج بكات.
هه‌ندێك له سه‌رچاوه رۆژنامه‌ڤانیه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بێجگه له سێ گه‌وره یانه‌ی ئینگلیزی، یانه‌كانی ئاتلێتیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی و بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی و یوڤێنتوسی ئیتالیش خوازیاری گرێبه‌ستكردنن له‌گه‌ڵ دێمبێلی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ