ڤیدیۆ؛ ریال سۆسیداد دیارییەکەی ئیسپانیۆلی رەتکردەوە

04-10-2021
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ریال سۆسیداد خیتافی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی ریال سۆسیداد دیارییەکەی یانەی ئیسپانیۆلی رەتکردەوە و دەرفەتی وەرگرتنی پێشەنگی لالیگای لەدەستدا.
 
ریال سۆسیداد لە گەڕی هەشتی لالیگادا بووە میوانی خیتافیی دوایینی ریزبەندی و بە ئەنجامی 1-1 لەگەڵیدا یەکسانبوو.
 
یانەی باسکی، دیاری ئیسپانیۆلی قبوڵ نەکرد، کاتێک لە ریال مەدریدی بردەوە، بەمەش دەرفەتی چوونە پێشەنگی لەدەستدا، کە بە بردنەوە دەبووە خاوەنی 19 خاڵ، بەڵام ئێستا بە 17 خاڵ و بەجیاوازی گۆڵ لەگەڵ هەردوو یانەکەی مەدرید، ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید پلەی سێیەمی گرتووە.
 
ساندرۆ رامیرێز لە خولەکی 40 گۆڵی یەکەمی بۆ خیتافی تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بە پێشکەوتنی تیپی خاوەن یاریگە کۆتاییهات.
 
لە نیوەی دووەمدا، میکێل ئۆیارزابال لە خولەکی 68 گۆڵی یەکسانبوونی بۆ سۆسیداد تۆمارکرد، دواتر خۆی و هاوڕێکانی زۆر هەوڵیاندا گۆڵی بردنەوە بەدەستبێنن، بەڵام نەیانتوانی ئەو کارە بکەن و خیتافی یەکەم خاڵی خۆی لەم وەرزەدا بەدەستهێنا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە