ڤیدیۆ؛ تۆنی کرووس: یاریی بەرامبەر ئیسپانیا دوایین یاریی کاروانی وەرزشیم نابێت

04-07-2024
ئیحسان تاهیر
تۆنی کرووس
تۆنی کرووس
نیشانەکردن تۆنی کرووس یۆرۆ 2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

تۆنی کرووس، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، رایگەیاند کە یاریی سبەی بەرامبەر ئیسپانیا لە قۆناخی هەشتی یۆرۆدا دوایین یاریی کاروانی وەرزشیی ئەو نابێت، کە پێستر رایگەیاندووە لە دوای یۆرۆی 2024 بەیەکجاری واز لە یاریکردن دێنیت.
 
ئەوەی کرووس لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یاریی ئەڵمانیا و ئیسپانیا لە قۆناخی چارەکی کۆتایی یۆرۆدا گوتی، مەبەستی لێی ئەوە نییە کە لە وازهێنانەکەی پەشیمان دەبێتەوە، بەڵکو ئەو قسەیە وەڵامی خۆسێلۆی یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بوو، کە گوتبووی هیوادارم یارییەکەمان بەرامبەر ئەڵمانیا دوایین یاریی کرووس بێت و مەبەستی ئەوە بوو کە ئیسپانیا لە ئەڵمانیا بباتەوە و لە یۆرۆ دەریبکات.
 
ئەمە پوختەی قسەکانی تۆنی کرووسە لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا:
 
 
بیری سترێسەکان دەکەم وەک یاریکردنی تۆپی پێ، دەتوانین وا گریمانە بکەین. من هەست بە نۆستالژیا ناکەم. نازانم ئەم پاڵەوانێتییە بۆ من ماوەیەکی درێژتری دەبێت یان نا، بەڵام بڕواش ناکەم کە یارییەکەی سبەی دوایاریم بێت. دەتوانین بە گەشبینییەوە بیربکەینەوە
 
ئێمە ئێستا لەو قۆناخەی پاڵەوانێتییەکەداین کە بەڕاستی ویستمان لێیبین، دەتوانین لەوە رازی بین، لەگەڵ ئەوەشدا پاڵنەری تیپەکە لە ژووری جلگۆڕیندا زۆر باشە و ئێمە زۆر دڵنیاین کە دەتوانین زیاتر بڕۆین.
 
دەتوانم وا لە قسەکانی خۆسێلۆ تێبگەم کە ئەمە بیرۆکەکەیەتیم، بەڵام مانای ئەوە نییە کە ئیسپانیا سەرکەوتن بەدەستدەهێنیت. پێموایە شتێکی سەرسوڕهێنەر نابێت ئەگەر بڵێم نەیارێکی زۆرمان هەیە بۆ ئەم بیرۆکەیە، و وەک گوتم پێموایە چانسێکی باشمان هەیە ئەگەرچی ئیسپانییەکان تۆپی پێیەکی باش دەکەن، چاوەڕێی یارییەکی تاڕادەیەک سەرنجڕاکێشم کە پێموانییە بێزارکەر بێت، لانیکەم ئەوە ئەوەیە کە هەستەکانم پێمدەڵێن. بێگومان من باش دەیناسم، دەزانم مەبەستی چی بوو؟ مافی ئەوەی پێدەدەم ئاواتەکەی بەدەیبهێنێت و هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ ئەوەی دڵنیابم کە ناتوانن بیکەن.
 
سەبارەت بە لامین بێگومان ئەو یاریزانێکە بەشداری لە چارەکی کۆتایی یۆرۆدا نەکردووە و ئێمە دەمانەوێت رکابەرێکی جیاوازتر بین لەو رکابەرانەی تاوەکو ئێستا ئیسپانیا رووبەڕوویان بووەتەوە. بێگومان هەوڵدەدەین لەژێر کۆنتڕۆڵدا بیهێڵینەوە و هیوادارین یارییەکی باش لەگەڵیدا بکەین بۆ ئەوەی نەتوانێت بەباشی یاری بکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە