رووداو – هه‌ولێر
كاتیا ئه‌ڤیێرۆ خوشكی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یوڤێنتوس وه‌ڵامی "گاڵته‌پێكردن"ـه‌كه‌ی ڤێرجل ڤان دایكی به براكه‌ی دایه‌وه و ئه‌ویش گاڵته به یاریزانه هۆڵه‌ندییه‌كه ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی رۆناڵدۆ له ئاهه‌نگی شه‌وی رابردووی بالۆن دۆر ئاماده‌نه‌بوو، ڤێرجل ڤان دایك به‌رگریكاری لیڤه‌رپوول، كه یه‌كێك بوو له ركابه‌رانی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه، له لێدوانه‌كانیدا به گاڵته‌پێكردنه‌وه گوتی: "ئایا رۆناڵدۆ به راستی ركابه‌ر بوو؟"، كاتیا ئه‌ڤیێرۆی خوشكی رۆناڵدۆ به‌رگری له براكه‌ی كرد و له نامه‌یه‌كی درێژدا له ئینستاگرام، وه‌ڵامی ڤان دایكی دایه‌وه و له‌گه‌ڵیدا ده‌ستكه‌وته‌كانی رۆناڵدۆی خسته‌ڕوو.
ئه‌ڤیێرۆ نووسیویه‌تی "ئازیزم ڤان دایك، ئێستا ده‌چیته كوێ؟ رۆناڵدۆ رۆیشتووه و هه‌زار جاریش رۆیشتووه (مه‌به‌ستی به‌شداریكردنه له ئاهه‌نگه‌كانی بالۆن دۆر).
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی "ئازیزم ڤان دایك، هه‌روه‌ك ده‌بینی، رۆناڵدۆ چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر سێ جار بووه پاڵه‌وان له‌و وڵاته‌ی، كه تۆ ئێستا یاریی تێدا ده‌كه‌یت (مه‌به‌ستی ئینگلته‌رایه).
ئه‌ڤیێرۆ هێشتا دڵی داناكه‌وێت و بۆ ڤان دایك ده‌نووسێت "كریستیانۆ باشترین یاریزان و باشترین گۆڵكار بوو له‌و وڵاته‌ی كه تۆ یاریی تێدا ده‌كه‌یت، هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه، له تۆش بچووكتر بوو".
كاتیا له نامه‌یه‌كدا دیسان ده‌نووسێت "به‌ڵێ ئازیزم ڤێرجل، رۆناڵدۆ بۆ شوێنی دیكه چووه و بووه‌ته باشترین یاریزان له مێژووی ریال مه‌دریددا".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، رۆناڵدۆ 5 جار بالۆن دۆری به‌ده‌ستهێناوه.
شه‌وی رابردوو له ئاهه‌نگی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵدا، لیۆنێل مێسی خه‌ڵاتی بالۆن دۆری بۆ جاری شه‌شه‌م برده‌وه و هاوبه‌شییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆ كۆتایی پێهێنا، كه پێشتر هه‌ریه‌كه‌یان 5 نازناویان هه‌بوو.
له ركابه‌ریی ئه‌مجاره‌دا ڤان دایك به پله‌ی دووه‌م هات و رۆناڵدۆش به پله‌ی سێیه‌م.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ