دونیا نورەدین: تایکواندۆ بەر لە هەر شتێک رەوشتبەرزییە

03-09-2020
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن دونیا نورەدین
A+ A-

ئا: سۆلین سلێمان

دونیا نورەدین، کچە وەرزشوان و قوتابی کۆلیژی پەروەردەی وەرزشی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "من وەک قوتابی لە کۆلێژی وەرزشی وانەی پراکتیکی و تیۆری و چەندین یاری جۆراوجۆر دەخوێنین، وەک وەرزشکاریش جگە لە و یارییانەی کە لە کۆلیژ دەخوێنین خولیام بۆ ئەو جۆرە وەرزشانەش هەیە کە لە کۆلیژەکەمان نایخوێنین، بەتایبەتیش یاری تایکواندۆ".

دونیا نورەدین، خانمە یاریزانی تایکواندۆ، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لەبەرئەوە یاری تایکواندۆی هەڵبژاردووە، چونکە خولیایەکی زۆری بۆی هەبوو.

بەقسەی دونیا، رەوشتبەرزی مەرجی یەکەمی هەموو یارییەکانە و بەتایبەتیش یاری تایکواندۆ، ئینجا پابەندبوون بە مەشق و راهێنانەکان.

دونیا باسی ئەو کێشانە دەکات کە یاریزانان تووشی دەبن، بەتایبەتیش یاریزانانی کچ و دەڵێت "لە دیارترین و بەرچاوترین ئەو کێشانەی کە رووبەڕووی یاریزانان دەبنەوە، بەتایبەتیش یاریزانی کچ نەبوونی ئیمکانیات و نەبوونی شوێنی گونجاوە بۆ ئەنجامدانی مەشق و راهێنان".

هەروەها دەشڵێت "سەبارەت بە هۆڵی مەشقکردن هیچ جۆرێک خزمەتگوزاریمان بۆ دابین نەکراوە، هەموو ئەوانەی کە هەن خۆمان دابینمان کردوون".

ئەو خانمە یاریزانەی تایکواندۆ لە کۆتایی قسەکانیدا، گوتی "داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەرزش و حکومەت دەکەم پەرە بە وەرزش بدەن، هۆڵ و بودجە بۆ ئەم جۆرە وەرزشە تاکانە دابین بکەن، چونکە ئەوەندەی دەستکەوت و نازناو لەو یارییە تاکانە بەدەستدێن لە یارییەکانی دیکە بەدەست نایەن".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە