ڤیدیۆ؛ ئەلڤێش؛ بۆ تاوانبارم کە بە رەزامەندی خانمەکە سێکسم کردبێت؟

03-08-2023
ئیحسان تاهیر
دانی ئەلڤێش
دانی ئەلڤێش
نیشانەکردن دانی ئەلڤێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

دانی ئەلڤێش، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی بارسێلۆنا، رەتیکردەوە هیچ هەڵەیەکی کردبێت، دوای ئەوەی دادگا بەفەرمی بە ئەنجامدانی تاوانی "دەستدرێژیی سێکسی" لە ئیسپانیا تۆمەتباری کرد.
 
ئەلڤێش بە دادوەرێکی دادگای بارسێلۆنای راگەیاندووە، لەگەڵ ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکاندا نییە کە باس لەوە دەکەن کە لە 30ـی کانوونی دووەمدا لە یانەیەکی شەوانەی بارسێلۆنا دەستدرێژیی سێکسی کردووەتە سەر خانمێک.
 
ئەلڤێش لەلایەن دادوەرەوە بەفەرمی لە ئەنجامەکانی لێکۆلینەوەکانی ئاگادارکرایەوە و بۆی دووپاتکرایەوە کە تۆمەتبارە.
 
ئێستا کاتی ئەوەیە داواکارانی گشتی تۆمەتەکانی ئەو یاریزانە بەرازیلییە یەکلایی بکەنەوە.
 
وادەی دادگاییکردنەکە لە کۆتایی ئەمساڵ یان سەرەتای ساڵی 2024 دیاری دەکرێت.
 
دادگا بڕیاری داوە 150 هەزار یۆرۆ واتا 164 هەزار دۆلار، بداتە قوربانییەکە ئەگەر لە کۆتاییدا تاوانەکەی لەسەر ساخبووەوە، و بڕیاردرا قەرەبووی زیانەکانی خانمەکە بداتەوە.
 
پارێزەران رایانگەیاندووە، بەرگریکاری پێشووی یانەی بارسێلۆنا رۆژی چوارشەممە بە کورتی لەبەردەم دادوەر قسەی کردووە.
 
ئەو گوتوویەتی سێکسکردن لەگەڵ تۆمەتبارەکە بە رەزامەندی هەردوولا بووە.
 
ئەلڤێش لە مانگی یەکەوە تاوەکو کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوەکان دەستبەسەرە، چاوەڕوان دەکرێت لە زیندان بمێنێتەوە تا دادگاییکردنەکەی کۆتایی دێت.
 
پێشتر داداگا چەندجارێک داواکاریی ئەلڤێشی بۆ ئازادکردنی بە کەفالەت رەتکردووەتەوە، چونکە هیچ گرەنتییەک نییە بۆ ئەوەی وڵات بەجێنەهێڵێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە